سوپای ئەمریکا زیانە مرۆییەکانی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر بنکەکانیان لە سوریا و عێراق ئاشکرا دەکات

دیمەشق – نۆرس پرێس

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پێنتاگۆن) ئەمڕۆ سێشەممە زیانە مرۆییەکانی لە سوریا و عێراق بەهۆی هێرشی میلیشیا چەكدارەكانی نزیك لە ئێران بۆ سەر بنكەكانیان ئاشكرا كرد.

گروپی چەكداریی بەناو “مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق” هێرش دەكاتە سەر بنکە ئەمریکییەکان لە سوریا و عێراق، سوپای ئەمریکاش دەڵێت ئێران پشتیوانی ئەو گروپە دەکات.

پێنتاگۆن رایگەیاندووە، لە حەڤدەی مانگی تشرینی یەکەمی ڕابردووەوە بەهۆی هێرشی سەر هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا و عێراق 83 سەربازی ئەمریکی برینداربوون.

داڕشتنەوەی: ئەحمەد عوسمان