دەسەڵاتدارانی تورکیا لە ماوەی یەك رۆژدا 970 پەنابەری سوورییان دیپۆرت كردەوە
ئیدلب – نۆرس پرێس
دوێنێ، دەسەڵاتدارانی تورکیا لە ڕێگەی دەروازە سنوورییەکانی باب سەلامە، باب ئەلهەوا و گرێ سپی لە رۆژئاوای كوردستان 970 پەنابەری سوورییان دیپۆرتکردەوە لە نێویاندا ژن هەبوو.
لە رێگەی دەروازە سنوورییەکانەوە، تورکیا بەردەوامە لە دیپۆرتکردنەوەی پەنابەرانی سووری بە زۆرەملێ، مانگی ڕابردوو دیپۆرتکردنەوەکان زیاتر لە 15 هەزار كەسی تێپەڕاند و تا ئێستاش ژمارەی ئەو پەنابەرانە لە زیادبووندایە.
سەرچاوە كارگێڕییەكان لە دەروازەکانی گرێ سپی و باب ئەلهەوا و باب سەلامە بە پەیامنێری نۆرس پرێسیان ڕاگەیاندووە، دوێنێ دەسەڵاتدارانی تورکیا زیاتر لە 970 سورییان دیپۆرت کردووەتەوە کە 215 ژن و منداڵیان تێدایە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە دەروازەی گرێ سپی 135 سوری لە لایەنی تورکیاوە ڕادەستی کوتلە چەکدارەکانی سەر بە ئەنقەرە كراون، هاوکات 240 سوری لە ڕێگەی دەروازەی باب سەلامەوە لە گوندەواری حەلەب ڕادەستکران، و گواستراونەتەوە بۆ ناوەندەكانی لێکۆڵینەوە.
هەر به گوێرەی سەرچاوەکان تورکیا 595 پەنابەری له ڕێگه ی دەروازەی باب ئەلهەوا رادەستی دەستەی تەحریر شام (بەرەی نوسرە) ی پێشوو کردووه .