“مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی” بە ئامانجگرتنی دوو بنکەی ئەمریکی لە سوریا و عێراق ده‌گرێته ئه‌ستۆی خۆی
قامشلۆ – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ “مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی لە عێراق” بەرپرسیارێتی خۆی لە بە ئامانجگرتنی دوو بنکەی ئەمریکی لە سوریا و عێراق، بە هێرشی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە ئەستۆ گرت.
بنکەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە سوریا و عێراق، لە سەرەتای شەڕی نێوان حەماس و ئیسرائیل لە 7 ی تشرینی یەکەمەوە ڕۆژانە ڕووبەڕووی هێرش دەبنەوە .
“مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی لە عێراق” گروپێكی لایەنگری ئێران لە راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگەیاندووە، چه‌كداره‌كانیان لە عێراق بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشیان کردووه‌تە سەر بنکەی عەین ئەسەد لە ڕۆژئاوای عێراق، هه‌روه‌ها به موشه‌ك هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر بنکەی کۆنیکۆ لە سووریا،
دوێنێ، وەزارەتی بەرگری ئەمریکا، پێنتاگۆن، ڕایگەیاند کە نزیکەی 70 سەربازی ئەمریکی لە ئه‌نجامی هێرشەکانی ئەم دواییەی سه‌ر بنكه‌كانیان له عێراق و سوریا بریندار بوون.