دیمەشق – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ دووشەممە یەکێتی ئەوروپا سزای بەسەر شەش كه‌سایه‌تی و چه‌ند قه‌واره‌یه‌كی سورییدا سەپاند، لەنێویاندا بنەماڵەی ئەسەد و پێنج قەوارەی یاسایی.
ئەنجوومەنی یەکێتیی ئەوروپا لە راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگەیاندووە، ئەنجومەنی یەکێتی ئەوروپا سزای به‌سه‌ر شه‌ش کەس و پێنج قەوارەی یاسایی سوریادا سه‌پاندووه بە هۆی ئه‌و بارودۆخه‌ی له سووریا ده‌گوزه‌رێت كه تێوه‌گڵاون له چه‌ند كارێكی نایاسایی.
لە راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژە بەوەشکراوە، لە لیستە نوێیەکەدا ڕاوێژکاری ئابووری بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا و سێ بازرگانی دیار لەخۆدەگرێت، جگە لە دوو کەس کە پەیوەندییان بە بنەماڵەی ئەسەدەوە هەیە.
هەروەها ڕێوشوێنە سنووردارەکان پێنج کۆمپانیای لەخۆگرتووه، لەوانە ئه‌جنیحه‌ت شام، ئاژانسی گەشتیاری فریبێرد و ئیلۆما بۆ وه‌به‌رهێنان.
یەکێتی ئەوروپا دەڵێت: هەندێک لەو قەوارانە دەستیان هەیە لە گواستنەوەی بەکرێگیراوانی سوریا، بازرگانی چەک، قاچاخی ماددە هۆشبەرەکان و سپیکردنەوەی پارە.
راشگهیادراوه ئەوانەی لە سزاکاندا جێگیرکراون، پاره و سەروەت و سامانەكانیان لە وڵاتانی ئەندامی یەکێتی ئەوروپا بلۆك ده‌كرێن.