گونده‌واری ئیدلب.. به‌هۆی بۆردومانه‌كانی حكوومه‌ت چه‌ند كه‌سێك برینداربوون
ئیدلب – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ دووشەممە، شارۆچکەکانی گونده‌واری ئیدلب لە باکووری ڕۆژئاوای سوریا، رووبه‌ڕووی بۆردومانی هێزەکانی حکومەتی سوریا بوونه‌وه، تا ئێستا پێنج کەس برینداربوون ئەمەش لەژێر ڕۆشنایی هەڵکشانی ئاڵۆزی سەربازی و ئۆپەراسیۆنە دژ به‌یه‌كه‌كان له ناوچەکە لە سەرەتای ئەم مانگەوە زیادیان كردووه.
لای خۆیانه‌وه پێگه ئه‌لیكترۆنییه‌كانی ئۆپۆزسیۆن رایانگەیاندووە، هێزەکانی حکوومەتی سوریا، لە ڕێگەی بۆردومانی موشەکییه‌وه، شارۆچکەکانی ئه‌ریحا، تەفته‌ناز و سەرجەیان لە گونده‌واری ڕۆژهەڵات و باشووری ئیدلب کردە ئامانج، بەهۆیەوە به‌پێی ئاماره چوار منداڵ و ژنێک برینداربوون.
ئاماژەی بەوەشکرد، بۆردومانەکە بووەتە هۆی وێرانکاری و زیانێکی زۆری ماددی لە ناوچە به ئامانجگیراوه‌كان.
جگە لەوەش پلاتفۆرمە ئەلیکترۆنیەکانی نزیک لە حکومەتی سوریا ڕایانگەیاندووە هێزەکانیان شوێن و ئامانجەکانی سەر بە تیرۆریستانیان لە شارۆچکەی ئه‌ریحا لە باشووری ئیدلب کردۆتە ئامانج.