بەڕێوبەریی خۆسەریی هەوڵی هاوردەکردنی غاز لە هەرێمی کوردستانەوە دەدات
قامشلۆ – نۆرس پرێس
عەگید عەبدولمەجید، بەڕێوەبەری کارگەی غاز لە دامەزراوەی سوەیدییە لە گوندەواری دێریک رایگەیاند، لە پرۆسەی هاوردەکردنی غازدان بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی دانیشتوانی رۆژئاوای کوردستان، گوتیشی هەوڵێک بۆ هاردەکردنی هەرێمی کوردستانەوە هەیە، بە فرۆشتنەوەی “بە نرخی تێچووی” بە هاووڵاتیان .
هێرشەکانی ئەم دواییەی تورکیا، دامەزراوە نەوتی و خزمەتگوزارییەکانی کردووەتە ئامانج، لەوانە وێستگەی غازی سوەیدییە، بەڕێوبەریی خۆسەریش لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند کە ئەو وێستگەیە 100% لە خزمەتگوزاری دەرچووە.
عەبدولمەجید بە نۆرس پرێسی راگەیاند کە بەڕێوبەریی خۆسەر “لە هەموو ئاستەکان و بە هەموو توانایەکیەوە کاردەکات بۆ دەستەبەرکردنی دابینکردنی غاز”، ئاماژەی بەوەشکرد، خواست لەسەر غازی ماڵان زۆر زیادیکردووە.
راشیگەیاند، هەوڵێک بۆ هاوردەکردنی غاز لە هەرێمی کوردستانی عێراقەوە هەیە و “بە نرخی تێچوونی” بە هاووڵاتیانی دەفرۆشنەوە.
ئەو بەرپرسەی وێستگەکە تێچووی هاوردەکردنی غازی ئاشکرا نەکردووە، و ئاماژەی بەوەشکردووە، “سەرەتا لە قۆناغی دەستەبەرکردنی غازەکەداین”.
روونیشی کردەوە، “لە نەبوونی کارمەند و کەرەستە و بەردەوامی هەڕەشەکانی تورکیا و بەردەوامی لابردنی شوێنەواری ئەو وێرانکارییەی بەسەر کارگەکەدا هاتووە، رووبەڕووی گرفتی گەورە دەبینەوە”، کە هەموو ئەمانە رێگرن لەبەردەم خێراکردنی نۆژەنکردنەوەی وێستگەکەدا، بەپێی لێدوانەکەی.