توركیا ژمارەیەك گوندی لە گوندەواری مەنبیج بۆردومان كرد
مەنبیج – نۆرس پرێس
سەرچاوە خۆجێییەکان بە نۆرس پرێسیان ڕاگەیاندووە، هێزەکانی تورکیا و کوتلە دڵسۆزەکانیان، لە ڕێگەی بنکەکانیانەوە کە لە چەند شوێنێکی نزیك مەنبیج و گوندەوارەكانی جێگیرن، ژمارەیەك گوندیان لە باکور و ڕۆژئاوای گوندەواری مەنبیج بە چەکی قورس بۆردومان کردووە.
ئاماژەیان بەوەشکردووە، ئەو گوندانەی بۆردومانکراون بریتین لە یالنی، سەیادە، و دەندەنیە. بە گوێرەی سەرچاوەكان، تا ئێستا بۆردومانەکە بەردەوامە و رادەی زیانەکانیش دیار نییە.
چەند رۆژێك لەمەوبەریش هێزەکانی تورکیا و کوتلە دڵسۆزەکانی تورکیا بە چەکی قورس ژمارەیەک گوندیان کردە ئامانج کە دەکەونە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژئاوای گوندەواری مەنبیج لە باکووری سوریا.