قەیرانی دەریای سوور و چارەسەری دوو دەوڵەتی لە پێشەنگی کارنامەی کۆبوونەوەی سبەی برۆکسلدایە
دیمەشق – نۆرس پرێس
بڕیاره سبەی وەزیرانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا کۆببنەوە و کارنامەی کۆبوونەوەکەش پرسی چارەسەری دوو دەوڵەتی ئیسرائیل و فەلەستین و قەیرانی دەریای سوور دهبێت.
هەینی ڕابردوو، جۆزێپ بۆرێل نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەورووپا بۆ کاروباری دەرەوە و سیاسەتی ئەمنی، لێدوانەکانی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلی رەتکردەوە سهبارهت به دژایەتی دامەزراندنی دەوڵەتی فەلەستینی.
وەزیرانی ئەوروپا لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی ئیسرائیل، فەلەستین، میسر، ئوردن، سعودیه و ئەمینداری گشتی کۆمکاری عەرەبی، لە برۆکسل کۆدەبنەوە.
پێشتریش، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە تویتێکدا لە ڕێگەی هەژماری خۆیەوە لە پلاتفۆرمی “X” رایگەیاند کە ڕەتکردنەوەی داننان بە چارەسەری دوو دەوڵەتی بۆ ئیسرائیلییەکان و فەلەستینییەکان جێگەی قبوڵکردن نییە.
لە میانی دیدارەکەدا ئامادەکارییەکان بۆ بەستنی کۆنفرانسی ئاشتی نێودەوڵەتی بۆ چارەسەری دوو دەوڵەتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە چەند مانگی داهاتوودا تاوتوێ دەکرێت.
پێنجشەممەی ڕابردوو، نەتانیاهۆ، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی، واشنتنی لە دژایەتیکردنی خۆی بۆ هەر دەوڵەتێکی فەلەستینی ئاگادارکردووەتەوە کە گەرەنتی ئاسایشی ئیسرائیل نەکات.