ره‌ققه.. دابه‌زینی ئاستی ئاوی فورات، كێشه‌ی بۆ ئاودێری زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان درووست كردووه
ره‌ققه – نۆرس پرێس
بەرپرسێکی لیژنەی کشتوکاڵی له ئەنجومەنی مەدەنی ره‌ققه ئه‌مڕۆ یەکشەممە رایگەیاند، لە ئەنجامی کەمبوونه‌وه‌ی ئاوی دەریاچەی فورات، پلانێكی تایبه‌ت به ئاودێری له وەرزی زستان جێبەجێ دەکەن.
ئاستی دەریاچەی فورات بۆ نزمترین ئاستی خۆی دابه‌زیوه، لە ئەنجامی بەردەوامی گرتنەوەی ئاوی ڕووباری فورات لەلایەن تورکیاوە لە شوباتی ساڵی 2020 ه‌وه، ئه‌مه‌ش كێشه‌ی بۆ ئاودێری زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان درووست كردووه
له‌مباره‌یه‌وه محەمەد عەلی هاوسەرۆکی فەرمانگەی ئاودێری لە لیژنەی کشتوکاڵی ئەنجوومەنی مەدەنی ره‌ققه به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، بەهۆی کەمی ئاوی فورات نەیانتوانیوە زیاتر لە 45 مەتر سێجا ئاو بۆ وەرزی زستانی ئه‌مساڵ گلبده‌نه‌وه. هه‌رچه‌نده بارانبارین بەشێک لە كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاوی پركردووهتهوه.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەزار و 165 سەرپێچییان لەسەر کەناڵەکانی ئاودێری تۆمارکردووە، لەوانە شکاندنی قوفڵ و کەناڵەکان و راكێشانی ئاو بە شێوەیەکی نایاسایی.
محەمەد عەلی باسی لە سەختییەکانی بەردەم کارەکانیان کرد، بەتایبەتی پابەندنەبوونی جووتیاران بە پلانی کشتوکاڵی و نەبوونی شارەزایی پێویست بەپێی پسپۆڕییەکان، ئەمە جگە لە نەبوونی بودجەی وەبەرهێنان و کارپێکردن و کەمیی سووتەمەنی.