خولی ئینگلیزی.. لیڤه‌رپول ده‌یه‌وێت پێگه‌ی خۆی له پێشه‌نگی ریزبه‌ندی به‌هێزتر بكات
هه‌ولێر – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ له یارییه‌كانی هه‌فته‌ی بیست و یه‌كی خولی ئینگلیزی كاتژمێر7:30 یانه‌ی لیڤه‌رپول به‌رامبه‌ر به یانه‌ی بۆرنمۆس یاری هه‌یه.
یارییه‌كه له نێو یاریگای یانه‌ی بۆرنمۆس به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به بردنه‌وه لیڤه‌رپول پێگه‌ی خۆی له پێشه‌نگی ریزبه‌ندی به‌هێزتر ده‌كات، به‌بێ ئاوڕدانه‌وه‌ی له ئه‌نجامی یارییه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه.
دوای تێپه‌ربوونی بیست هه‌فته له یارییه‌كانی خولی ئینگلیزی، یانه‌ی لیڤه‌رپول به كۆكردنه‌وه‌ی 45 خاڵ له پێشه‌نگی ریزبه‌ندیدا دێت به جیاوازی دوو خاڵ له پێش یانه‌ی مانچسته‌ر سیتییه‌وه‌یه، یانه‌ی بۆرنمۆسیش به كۆكردنه‌وه‌ی 25 خاڵ له پله‌ی دوازده‌هه‌مینی ریزبه‌ندیدا دێت.