نوینەرایەتی بەڕێوبەریی خۆسەریی لە هەرێمی کوردستان “دیبەیتی عەفرین”ی رێکخست

سلێمانی – نۆرس پرێس

دوێنێ شەممە، نوێنەرایەتی بەڕێوبەریی خۆسەریی دیموکراتی لە هەرێمی کوردستان بە هاوکاری بەرەی پشتیوانی رۆژاڤا، دیبەیتێکی سیاسیان بەناونیشانی “عەفرین لە نێوان داگیرکاریی تورکیا و پێشهاتەکانی رۆژئاوای کوردستان”دا رێکخست؛ ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ ساڵیادی دەستپێکردنی هێرشی تورکیا بۆ سەر عەفرینی داگیرکراو.

دیبەیتەکە بە خولەکێک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانی شەهیدان دەستی پێکرد، پاشان فیلمێکی ڤیدیۆیی سەبارەت بە عەفرینی داگیرکراو نمایشکرا.

“بەرگری قارەمانانەی کورد لە بەرامبەر هێرشە داگیرکارییەکان”؛ پاشان، وتارێکی ڤیدیۆیی لەلایەن بەکر عەلوو، هاوسەرۆکی کانتۆنی ئەلشەهبا، پەخشکرا.

دوای ئەوە وانەبێژان بانگهێشت کران؛ بۆ قسەکردن لەسەر چەند بابەتێک لەوانە:

– زاحیا ئەلڕەشی، ئەندامی دەستەی کارگێڕی نوێنەری بەڕێوبەریی خۆسەریی، کە وتارێکی لەسەر “گۆڕانکاری دیمۆگرافی لە کانتۆنی عەفرینی داگیرکراو” پێشکەش کرد.

– دوکتور جەوایدان کەمال، نوێنەری پارتی یەکێتی دیموکرات، کە لە سەر “میکانیزمی بەرەنگاربوونەوەی پڕۆژەکانی داگیرکەران” وتارێکی پێشکەش کرد.

– دکتۆر جەزا ئەحمەد فارس، کۆڕێکی لەسەر “گرنگی داگیرکردنی عەفرین لە ستراتیژی تورکیادا” پێسکەش کرد.

دواى ئەوەی بەشداریەکان لەلایەن ئامادەبووانەوە ئەنجامدرا؛ بابەتەکانی کۆڕبەندەکەیان دەوڵەمەندتر کرد بە روونکردنەوەی رەوتی رووداوەکانی رۆژئاڤا بە گشتی و عەفرین بە تایبەتی.

کۆڕبەندەکە بە ئامادەبوونی سیاسەتمەداران و ئەکادیمیستەکان و جەماوەر و بە سەرپەرشتی “شاڵاو میتانی” بەڕێوەچوو.