بەرپرسێکی ئەمریکی برينداربوونى سه‌ربازانى ئه‌مه‌ريكى له هێرشێكى سه‌ر بنكه‌ى عه‌ين ئه‌سه‌د راده‌گه‌يه‌نێت
دیمەشق – نۆرس پرێس
به ڕپرسێکی ئه مریکی، ئه‌مڕۆ شه ممه رایگه‌یاند به‌هۆى هێرشێك بۆ سه‌ر بنکه‌ی عه ین ئه‌سه‌د له ڕۆژئاوای عێراق چه‌ند سه‌ربازێكى ئه‌مه‌ريكى به سووکی برینداربوون و ئه‌ندامێكى هێزه ئه‌منييه‌كانى عێراقيش به سهحتى برينداربووه.
بنکەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە سەرەتای شەڕی نێوان حەماس و ئیسرائیل لە 7ى تشرینی یەکەمەوە ڕۆژانە ڕووبەڕووی هێرش دەبنەوە لە سوریا و عێراق، هێرشهكانيش لەلایەن گروپی “مقاوه‌مه‌ى ئیسلامی لە عێراق” ئه‌نجام ده‌درێن.
ڕۆیتەرز لە زاری ئەو بەرپرسە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت ئاماژه‌ي به‌وه كردووه ڕاپۆرتە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە بنکەکە بە مووشەکی بالیستی بۆردومان کراوە، هەڵسەنگاندنەکانيش هێشتا بەردەوامە.
جگە لەوەش، دوو سەرچاوەی ئەمنی لە عێراق و سەرچاوەیەکی حکومی ڕایانگەیاندووە، کە بنکەکە بە چەند مووشەکێک کە لە ناوخۆی عێراقەوە هەڵدراون، بۆردومان كراوه.