ئهمڕۆ له شاری قامشلۆی رۆژئاوای كوردستان کۆمەڵێک چالاكوانی کۆمەڵگەی مەدەنی دژی پێشێلكاری بۆردومانهكانی ههر یهكه له وڵاتانی توركیا و ئێران بۆ سهر رۆژئاوا و باشوری كوردستان گردبوونهوه.
لەژێر ڕۆشنایی ئەو پەلامارە دوبارەبووانهی تورکیا و ئێران بۆ سەر گەلی کورد لە ڕۆژئاوا و باشووری کوردستان لە لایەن تورکیا و ئێرانەوە بۆ سەر ژێرخان و دامهزراوه خزمەتگوزارییهكان و سەرچاوەی خۆراک و بژێوی هاووڵاتیان و بەئامانجگرتنی ماڵی هاووڵاتیانی مەدەنی و شەهیدکردنی منداڵ و ژنان لە ئەنجامی ئەم هێرشانەدا، چالاكوانان رایانگهیاند داوا لە هەموو كوردێك دەکەین بۆ دهربرینی ناڕەزایەتی بچنە دەرەوە بۆ شهركۆنهی ئەم دەستدرێژییە بكهن و بە توندی دژی ئەم کارە نامرۆڤانەیه بوەستن کە ئامانجیان ئاوارەکردنی خەڵک و چۆڵكردنی ناوچەکەیە لە خەڵکەکەی .