ئەنجوومەنی سوریای دیموکرات داوای کۆتاییهێنانی “داگیرکاری تورکیا” لە رۆژئاوای كوردستان دەکات
ره‌قه – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ شەممە، ئەنجومەنی سوریای دیموکرات داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و کۆمکاری عەرەبی کرد کار بۆ کۆتاییهێنانی “داگیرکاری تورکیا” له ناوچه‌ی عه‌فرین و ناوچه‌كانی دیكه‌ی رۆژئاوای كوردستان بكه‌ن.
ئەمڕۆ شەش ساڵ بەسەر دەستپێکردنی لەشکرکێشی تورکیا بۆ سه‌ر شاری عه‌فرینی رۆژئاوای كوردستان تێدەپەڕێت، كه هێزه‌كانی توركیا و میلیشیاكانی هێرشیان كرده سه‌ر ناوچه‌ی عەفرین، كه 58 ڕۆژ شەڕ به‌رده‌وام بوو، بەپێی ڕاپۆرتەکانی مافەکانی مرۆڤ، ئه‌و هێرشه‌ی توركیا بووە هۆی ئاوارەبوونی هەزاران دانیشتوانی ڕەسەنی کوردی ئه‌م شاره، و ئەوانەی لە شاره‌كه‌دا ماونەوه، تا ئێستا رۆژانه دوچاری پێشێلكاری ده‌بنه‌وه.
لە بەیاننامەیەکدا، “مه‌سه‌ده” داوای كرد كه ئه‌و میلیشیایانه‌ی سه‌ر به توركیا له شاره‌كه ده‌ربكرێن و بدرێنه دادگا نێودەوڵەتییەکان، و رێگا بدرێت خه‌ڵكی ره‌سه‌نی عه‌فرین بگه‌ڕێنه‌وه و زیان لێكه‌وتووان قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه.
ئاماژەی بەوەشکرد: “بەردەوامی سیاسەتە شەڕانگێزەکانی تورکیا بەرامبەر بە رۆژئاوای كوردستان و گه‌لی سوریا، ئەگەری چارەسەری سیاسی کەمدەکاتەوە”.