ئاسایشی رۆژئاوای كوردستان سێ ئەندامی داعش لە مونبج دەستگیردەکات
مونبج – نۆرس پرێس
هێزەکانی ئاسایشی رۆژئاوای كوردستان لە میانی ئۆپهڕاسیۆنێكی ئهمنیدا لە شاری مونبج، ئهندامێكی داعشیان كوشت و سێ ئەندامی دیكهیان دهستگیركرد.
ناوەندی ڕاگەیاندنی ئاسایش له بهیاننامهیهكدا رایگهیاند، هێزە ئەمنییەکان بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی هەڵیانکوتایە سەر حەشارگەکانی شانەیەکی داعش کە كردهوهی “تیرۆریستی”یان لە شاری مەنبەج ئهنجاندهدا.
ئاماژەی بەوەشکرد، هێزهكانمان سێ ئەندامی شانەکەیان دەستگیرکردووە، و یەکێکی دیکەشیان له كاتی روبهڕوبونهوه كوژرا.
راشیگهیاند، دەستگیرکراوان دانیان بەوەدا ناوە کە كردهوهی تیرۆریستییان له شاری كومبج ئەنجامداوە، ئاماژەی بەوەشکرد، “هەر کە لێکۆڵینەوەكان تەواو بوون ئەو كردهوهكانیان ئاشكرا دهكرێت”.