دوای بۆردومانكردنی وێستگه‌ی غازی قامشلۆ له‌لایه‌ن توركیا.. حكومه‌تی دیمه‌شق نرخی غازی بەرزکردەوە
قامشلۆ – نۆرس پرێس
دوێنێ هەینی له شاری قامشلۆی رۆژئاوای كوردستان بازرگانه‌كانی حكومه‌تی دیمه‌شق، نرخی غازیان له‌سه‌ر هاوڵاتییانی ئه‌م شاره به‌رزكرده‌وه، كه گه‌یشته بەرزترین نرخ، بەو پێیەی بۆ هه‌ر بوتڵێكی غاز نرخه‌كه‌ی گه‌یشته ( 400) هەزار لیرەی سوری، كه ده‌كاته نزیكه‌ی (30) دۆلاری ئه‌مریكی.
سێشەممەی ڕابردوو، دامەزراوەی غاز و کارەبای سوه‌یدییه لە ئەنجامی زنجیرەیەک هێرش و بۆردومانی تورکیا بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی رۆژئاوای كوردستان، بەتەواوەتی لە خزمەت دەرچوو، كه بۆردومانه‌كه بە ڕێژەی 100% وێرانیكرد.
هاوڵاتییه‌كی شاری قامشلۆ بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، “نیوەڕۆی رۆژی هه‌ینی یەکێک لە بازرگانەکانی حكومه‌تی دیمه‌شق، نرخی فرۆشتنی غازی بۆ هاوڵاتییان به 400 هەزار لیره سوری ده‌فرۆشت، ئه‌وه‌ش جیاوازییه‌كی زۆره له‌گه‌ل نرخی پێش بۆردومانی توركیا كه ته‌نها 10 هه‌زار لیره‌ی سوری بوو بۆ هه‌ر بوتڵێكی غاز.
سێشەممەی ڕابردوو، عەگید عەبدولمەجید بەڕێوەبەری وێستگەی غاز قامشلۆ، رایگه‌یاند، بەرهەمهێنانی غاز و کارەبا، به‌هۆی بۆردومانه‌كانی توركیا بەتەواوی وەستاوە، و پرۆسەی چاککردنەوە و ئه‌و وێستگانه كاتێكی زۆری ده‌وێت.
خه‌ڵكی شاره‌كه ده‌ڵێن، بازرگانه‌كانی ناوچه‌كانی حكومه‌تی دیمه‌شق، بۆردومانه‌كانی توركیایان قۆستۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی نرخی غاز له‌سه‌ر هاوڵاتییانی قامشلۆ زیاد بكه‌ن، به‌و پێیه‌ی كه به هه‌موو وێستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی غازی رۆژئاوای كوردستان بۆردومان كراوه.