جارێكی دیكە هێرش دەكرێتە سەر حوسییەكان لە یەمەن

دیمەشق – نۆرس پرێس

میدیاکانی سەر بە حوسییەکانس یەمەن ئەمڕۆ رایانگەیاند، ئەمریکا و بەریتانیا دوو هەڵمەتیان بۆسەر ناوچەی جەبانە لە شاری حودەیدەی ڕۆژئاوای یەمەن ئەنجامداوە.

هەینی ڕابردوو ئەمریکا و بەریتانیا یەکەم هێرشی ئاسمانییان بۆ سەر ئامانجەکانی گروپی حوسییەکان لە یەمەن ئەنجامدا.

میدیاکانی سەر بە حوسییەکان کە کۆنترۆڵی شارێكیان لە ڕووی دەریای سوورەوە كردووە ڕایانگەیاندووە کە حودەیدە ڕووبەڕووی بۆردومانێکی نوێی ئەمریکی- بەریتانی بووەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دوو هەڵمەت لەلایەن ئەمریکا و بەریتانیاوە بۆ سەر ناوچەی جەبانە لە حودەیدە دەستیپێکردووە، لەکاتێکدا تا ئێستا نە واشنتن و نە لەندەن بەرپرسیارێتی خۆیان لە هێرشە نوێیەکان ڕانەگەیاندووە.

داڕشتنەوەی: سەعد یازیچی