تورکیا گوندێکی سەر بە مەنبیج بۆردومان دەكات
مەنبیج – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ هەینی هێزەکانی تورکیا و گروپە ئۆپۆزسیۆنە دڵسۆزەکانیان گوندی “قرت ویران”یان لە گوندەواری رۆژئاوای مەنبیج تۆپباران کرد.
لە 11ی ئەم مانگەوە، تورکیا بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان خاڵێکی هێزەكانی سوریای دیموكراتی کردە ئامانج لە نزیک گوندی دندنیە لە گوندەواری باکووری ڕۆژئاوای مەنبیج.
سەرچاوەیەکی خۆجێیی بە نۆرس پرێسی راگەیاندووە، بۆردومانێکی توركیا گوندی قرت ویرانی کردە ئامانج و زیانی ماددی بە موڵک و ماڵی دانیشتووان و زەوییە کشتوکاڵییەکانی ناوچەكە گەیاندووە.
روونیشیکردەوە، سەرچاوەی بۆردومانەکە لەو بنکە سەربازییەی هێزەکانی تورکیاوە بووە کە دەکەوێتە گوندی شێخ ناسر.