ئیسرائیل چەند ناوچەیەکی گوندەواری دەرعا بۆردوومان دەکات
دیمەشق – نۆرس پرێس
دوێنێ شەوی پێنجشەممە، سوپای ئیسرائیل لە رێگەی تۆپبارانەوە، ناوچەکانی گوندەواری رۆژئاوای دەرعا، لە باشووری سووریا کردە ئامانج.
لە سەرەتای ئەم مانگەدا، سوپای ئیسرائیل گوندەکانی حەوزی “یەرموک”ی لە گوندەواری رۆژئاوای “دەرعا” بۆردومان کردووە، میدیا ئیسرائیلییەکان رایانگەیاند، ئەمە وەک کاردانەوەیەک بووە بۆ هەڵدانی مووشەک لە خاکی سووریاوە.
ماڵپەڕی “تەجەموع ئەحرار حوران” بڵاویکردەوە، موشەکەکانی جۆری “کاتیۆشا” لە گوندەواری رۆژئاوای دەرعا بەرەو ناوچەی “جۆلان” ئاراستەکراون و تۆپخانەکانی ئیسرائیلیش بە بۆردومانکردنی سەرچاوەی هەڵدانی موشەکەکە وەڵامیان داونەتەوە.
لە کاتێکدا وەزارەتی بەرگری حکومەتی سووریا تا ئێستا هیچ لێدوانێکی لەسەر ئەو بۆردومانە نەداوە.