ئیسرائیل هەزارەها سەرباز لە غەززە دەکشێنێتەوە

دیمەشق – نۆرس پرێس

بەپێی رۆژنامەی “وۆڵ ستریت جۆڕناڵ”ی  ئەمریکی، ئیسرائیل هەزاران سەربازی لە غەززە کشاندەوە، بۆ ئەوەی بچێتە قۆناغێکی کەمتر چڕ بەڵام وردترەوە لە جەنگدا دژ بە حەماس، هەروەها وەک جێبەجێکردنی خواستی واشنتۆنیش.

ماوەی زیاتر لە سەد رۆژە ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنەکانی دژ بە بزووتنەوەی حەماس لەناو کەرتی غەززە ئەنجام دەدات، ئەمەش بووەتە هۆی لەناوبردنی دوو لەسەر سێی باڵەخانەکانی غەززە، چی لە ناوچوونی تەواوەتی بێت یان بەشەکی، لەکاتێکدا نزیکەی 80%ی دانیشتوانی کەرتی غەززە ئاوارەبوون بەرەو باشوور.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم هەنگاوە نیگەرانیی هەندێک لە بەرپرسانی ئیسرائیلی دروستکردووە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە کشانەوەی حەماس ئامانجی ستراتیژی نەهێشتنی حەماس تێکدەدات، کە رەنگە وڵاتەکە بەرەوڕووی هێرشی نوێی دیکە بێتەوە لە لایەن ئەو رێکخراوەوە.

لایەنگرانی بڕیاری کشانەوەکە پێیانوابوو کە ئەم بڕیارە ئەگەری جێگیرکردنی هێزەکانی لە شوێنە گەرمەکانی دیکەی گرژی وەک کەناری رۆژئاوا و سنووری لوبنانی بە ئیسرائیل داوە.

لەو چوارچێوەیەدا “دانیاڵ هگاری” گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل ئاشکرای کرد کە وڵاتەکەی لە ئێستادا سێ فیرقەی لە غەززە هەیە کە شەڕ دەکەن، فیرقەیەک لە باکوور، فیرقەی دووەم لە ناوەند و سێیەمیش لە باشوور، ئاماژەی بەوەدا کە فیرقەی چوارەم “36” کشاوەتەوە بۆ پشوودان و راهێنان.

گوتیشی، لە ئێستادا بڵاوەپێکردنێکی گەورە لە لانکەی حەماس لە باشوورەوە، لە شاری خان یونس بەڕێوەدەچێت.

داڕشتنەوەی: سەعد ئەلیازچی