سەرچاوە دیپلۆماسییەکان بۆ “ئه‌لوه‌ته‌ن”: هەفتەی داهاتوو بیست و یەکەمین کۆبوونەوەی ئاستانە بەڕێوەدەچێت
دیمەشق – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ پێنجشەممە، ڕۆژنامەی ئەلوەته‌نی سه‌ر به حكومه‌تی سوریا لە زاری سەرچاوە دیپلۆماسییەکانەوە رایگه‌یاند، بڕیارە لە ماوەی هەفتەی داهاتوودا گه‌ڕێكی نوێی کۆبوونەوە نێودەوڵەتییه‌كانی “ئا‌ستانا”ی په‌یوه‌ست بە دۆخی سوریا بەڕێوەدچێت.
لە بیستی مانگی حوزەیرانی ڕابردوودا، وڵاتی کازاخستان میوانداری بیستەمین گه‌ڕی دانوستانەکانی “ئا‌ستانا”ی په‌یوه‌ست به خۆخی سوریا کرد، بە بەشداری نوێنەرانی ڕووسیا، تورکیا، ئێران، حکومەتی سوریا و ئۆپۆزسیۆن، هەروەها نێرده‌ی نەتەوە یەکگرتووەکان گەیر پێدەرسن.
دواتر ڕووسیا و تورکیا و ئێران ڕێککەوتن لەسەر کۆبوونەوەیەکی تایبه‌ت لەسەر سوریا له کۆتایی ساڵ، ئەمە جگە لەوەی هەوڵی زیاتریان دا بۆ دڵنیابوون لە ئاساییکردنەوەی دۆخی ناوچەكه و کێشەکانی ئیدلب، هاوکات ره‌تیانكرده‌وه كه ناوچه‌كانی رۆژئاوای كوردستان “ئۆتۆنۆمی” وه‌رگرن.
سەرچاوە دیپلۆماسییەکان بۆ “ئەلوەتان” رایانگه‌یاند، ئامادەکارییەکان تەواو بوونه بۆ دەستپێکردنی گه‌ڕی بیست و یەکەمینی “ئا‌ستانا”، کە بڕیارە لە ٢٣-٢٤ی ئەم مانگەدا بەڕێوەبچێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، شاندەکەی سوریا بە سەرۆکایەتی بریکاری وەزیری دەرەوە ده‌بێت و تاراوگەییەکان، بەسام سەباغ دەبێت، لەکاتێکدا سەرچاوەکانی ڕۆژنامەکە باسی شوێنی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان نه‌كردووه.