لە دێرەزوور هێرشکرایە سەر بارەگاکانی “هەسەدە”
دێرەزوور – نۆرس پرێس
شەوی پێنجشەممە، چەند هێرشێک کرایە سەر بارەگاکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە گوندەواری دێرەزوور لە رۆژهەڵاتی سووریا.
سەرچاوەیەکی سەربازی “هەسەدە” لە دێرەزوور رایگەیاند، چەکدارە نەناسراوەکان بە رەشاش هێرشیان کردووەتە سەر بارەگایەکی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە گەڕەکی “ئەلموح” لە شارۆچکەی “ئەبوحەمام” لە گوندەواری رۆژهەڵاتی دێرەزوور و بەهۆی شەڕ و پێکدادانەوە هێرشبەرەکانیان ناچاری کردووە هەڵبێن.
ئاماژەیان بەوەشکرد، هێرشێکی دیکە لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە بۆسەر خاڵێکی سەربازی “هەسەدە” ئەنجامدرا، لەنزیک کەنارەکانی فورات لە شارۆچکەی “جەنەینە” لە رۆژئاوای دێرەزوور.
چەکدارانی نەناسراو بە RPG هێرشیان کردە سەر بارەگایەکی “هەسەدە” لە چواردەووری بیابانی “جمە” لە گوندەواری رۆژهەڵاتی دێرەزوور.
بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیە، سەرجەم هێرشەکان زیانی گیانییان لێنەکەوتووەتەوە و زیانەکانیش تەنها لە ماڵیدا سنووردار بووە.