سوپای ئەمریکا سەکۆی هەڵدانی مووشەکیی حوسییەکان بۆردوومان دەکات
دیمەشق – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ پێنجشەممە، سوپای ئەمریکا رایگەیاند، هێرشیان کردووەتە سەر 14 سەکۆی هەڵدانی مووشەکی، کە لەلایەن حوسییەکانەوە لە یەمەن ئامادەکراون.
دوێنێ چوارشەممە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا گرووپی حوسییەکانی وەک “گرووپێکی تیرۆریستی جیهانی” پۆلێنکردەوە، بەڵام ئەم پۆلێنکردنە بە شێوەیەکی کاتی و بۆ ماوەی 30 رۆژ بوو.
سوپای ئەمەریکا لە راگەێنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو سەکۆ مووشەکییە ئامانجدارانە مەترسی لەسەر کەشتییە بازرگانییەکان و کەشتییە تێکشکێنەرەکانی هێزی دەریایی ئەمەریکا لە ناوچەکە دروستدەکەن، دەکرێ لە هەر ساتێکدا بهاوێژرێن.
فە رماندەیی سەربازیی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، سێنتکۆم، ئاماژەی بەوەدا، هێرشە سەربازییەکانی ئەمریکا بۆ سەر حوسییەکان ئامانج لێی لاوازکردنی توانای بەردەوامبوونە له هێرشەکانیان بۆ سەر کەشتییه نێودەوڵەتی و بازرگانییەکان لە دەریای سوور و گەرووی باب ئەلمەندیب و کەنداوی عەدەن.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، کەناڵی “ئەلمەسیرە” کە لەلایەن حوسییەکانەوە بەڕێوەدەبرێت رایگەیاند، هەڵمەتە نوێیەکانی ئەمریکا و بەریتانیا ژمارەیەک لە پارێزگاکانی یەمەنیان کردۆتە ئامانج.