بارزانی و پیدەرسن هەوڵەکانی داڕشتنەوەی دەستوورێکی نوێ لە سووریا تاوتوێ دەکەن

هەولێر – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئابووری جیهانیدا لە داڤۆس، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ گەیر پیدەرسن، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سووریا کۆبوونەوە.

لە دیدارێکدا باسیان لە هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر هەولێر و پێشێلکارییە دووبارەکانی سەروەری عێراق و هەرێمی کوردستان کرد و هەردوولا لەسەر گرنگی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری عێراق و هەرێمی کوردستان و ناوچەکە هاوڕابوون.

لە چوارچێوەیەکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، دوایین پێشهاتەکانی سووریا تاوتوێ کرا، بەتایبەتی سەبارەت بە هەوڵەکان بۆ داڕشتنی دەستوورێکی نوێ، کە مافی هەموو پێکهاتەکان بە گەلی کوردیشەوە دەستەبەر بکات.