بەڕێوبەریی خۆسەریی هۆشداری دەدات لە ئاژاوەگێڕیی لە ناو زیندانەکانی “داعش”دا

رەققە – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ پێنجشەممە، نووسینگەی کاروباری داد و چاکسازی لە بەڕێوبەرێتی خۆسەریی رۆژئاوای کوردستان هۆشداریدا لە کاردانەوەکانی هێرشەکانی تورکیا و رێگەخۆشکردن بۆ نانەوەی ئاژاوەگێڕیی لەناو ئەو زیندانانەی کە ئەندامانی داعشی تێدایە.

سێشەممەی رابردوو، زیندانی سناعە کە دەستگیرکراوانی داعشی تێدایە، کەوتە بەر هێرشێکی مووشەکی، هاوکات لەگەڵ هەڵکشانی تورکیا لە رۆژئاڤا و دەوروبەری زیندانی “عەلایە”ی لە قامشلۆ کردە ئامانج.

نووسینگەکە لە راگەێنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، “ئەم هەڵکشانەی تورکیا کاردانەوەی نەرێنی لە هەموو بوارەکاندا دروست دەکات، بە بواری ئەمنیشەوە، پرۆسەی چاکسازی تێکدەدات، هەروەها هەڕەشە لە رێکارە ئەمنییەکان دەکات، کە بۆ پاراستنی زیندانەکان و ناوەندەکانی چاکسازیی بەکاردەهێنرێن”.

ناوەندەکانی چاکسازی و زیندانەکانی رۆژئاوای کوردستان هەزاران ئەندامی داعش لەخۆدەگرن، لەنێویاندا سەرکردە مەترسیدارەکانی ئەو رێکخراوە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، “دەستدرێژیی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانمان رێگە خۆش دەکات بۆ دۆخی ئاژاوەگێڕی لەناو زیندانەکان و ناوەندەکانی چاکسازیدا “.

بەگوێرەی ئەو نووسینگەیە، جۆرێک لە ئامادەیی لە نێو زیندانییەکاندا بۆ سودوەرگرتن لەو ئاژاوەگێڕییەی “دەستدرێژیی تورکیا” دروستی کردووە، بەدی کراوە.

پێشتریش بەرپرسێکی بەڕێوبەریی خۆسەریی هۆشداری دابوو لە حاڵەتەکانی نائارامی لەناو زیندانەکاندا، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە بەرپرسیار زانی لە هەڵهاتنی زیندانیان لە زیندانەکان، ئەمەش لەبەر ڕۆشنایی هۆشدارییە دووبارەکانیان.

خۆسەریی داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و هێزەکانی بەشدار لە ئۆپەراسیۆنەکانی بەرەنگاربوونەوەی داعشدا کرد، جددییەکی روون پیشان بدەن وچاوەڕوانی ئەوە نەکەن کە “دەستدرێژی” تورکیا چی دروست دەکات.

جەختکردنەوە لەسەر پێویستی هەوڵی یەکگرتوو بۆ رێگریکردن لە سودمەندبوونی داعش لە هەر بارودۆخێک، “بەهۆی هەوڵە بەردەوامەکانی شانە خەوتووەکانی بۆ خۆڕێکخستنەوە و کۆکردنەوەی هێزە رووخاوەکانیان”، بەپێی راگەێنراوەکە.

لە راگەێنراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو کە “هێرشەکانی تورکیا بەردەوامن لە دروستکردنی هەلومەرجێکی لەبار کە داعش توانای لێوە وەردەگرێت، بۆ بەدیهێنانی ئامانجە توندڕەوەکانی”.

داڕشتنەوەی: ئەحمەد عوسمان