عه‌بدوڵڵا‌هیان: لە هەولێر بارەگای مۆسادمان کردە ئامانج
هەولێر – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ چوارشەممە، حسێن ئه‌میری عه‌بدوڵڵا‌هیان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، له‌میانی به‌شداریكردنی له پانێلێكی تایبه‌ت له كۆنفرانسی داڤۆس، له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر شاری هه‌ولێری پایتەختی هەرێمی کوردستانەوە رایگه‌یاند، “ئێمه له‌و هێرشانه‌دا عێراق ناکەینە ئامانج، بەڵکوو باره‌گای مۆسادمان بە ئامانج گرتووە”.
گوتیشی: “په‌یوه‌ندیه‌كانی باش له نێوان ئێمه و عێراقدا هه‌یه و رێز له سه‌روه‌ری خاكی عێراق ده‌گرین، به‌ڵام زانیارییەکانی ئێمه له‌باره‌ی ئه‌و شوێنه‌ی بۆردومانكرا له هه‌ولێر زانیاری ورد و راستن و لەوێ به‌رپرسانی مۆساد و ناوه‌ندێكی مۆساد كراونەتە ئامانج”.
ئەوەی خستەڕوو، کە ئه‌و كه‌سانه‌ی كراونه‌ته ئامانج “به‌رپرس بوون له دروستکردنی نائارامیی لە ئێران‌دا، زانیاریه‌كانی ئێمه پشتڕاستی ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌و شوێنه‌ی له هه‌ولێر كراوه‌ته ئامانج پێگەیەکی مۆساد بووه”.
لە لایەکی دیکەوە، وه‌زیرەکەی ئێران باسی له هێرشه‌كه‌ی شه‌وی رابردوی سوپای پاسداران کرد، بۆ سه‌ر گروپی (جەیشولعەدل) له پاكستان، بەهەمانشێوە گوتی: “هیچ هاوڵاتییه‌كی برای ئێمه‌ی پاكستانی نه‌كراونه‌ته ئامانج، به‌ڵكو ئه‌و گروپه تیرۆریستیه كه ئێرانییه و له خاكی پاكستان نیشته‌جێیه بەر هێرشەکانمان کەوتوون”.
شەوی دووشەممە، بە مووشەک هێرشکرایە سەر چەند ناوچەیەکی سڤیل لە شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان و بەو هۆیەوە چوار هاوڵاتی سڤیل شەهید بوون و 16ی دیکە بریندار بوون، سوپای پاسدارانی ئێران یەکسەر بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەکە راگەیاند.