ئیسرائیل كوژرانی به‌رپرسێكی ئه‌منی حه‌ماس راده‌گه‌یه‌نێت
دیمەشق – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ چوارشەممە سوپای ئیسرائیل کوژرانی بەرپرسێکی ئەمنیی بزووتنەوەی حەماس و پێنج ئەندامی دیکەی لە هێرشێکی ئاسمانی‌دا بۆ سەر کەرتی غەززە راگەیاند.
سوپای ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووه، بیلال نه‌وفل، بەرپرسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی سیخوڕیی بزووتنەوەی حەماس بووە لە ناوچەی باشووری کەرتی كوژراوه.
تا ئێستا بزووتنەوەکە هیچ لێدوانێکی لەسەر ئه‌م رووداوه و كوژرانی بەرپرسەکەی نەداوە.
ئه‌مه له كاتێكدایه ڕۆژی دووی ئه‌م مانگه به‌هۆی هێرشێکی ئیسرائیل، ساڵح عاروری جێگری بەرپرسی مەکتەبی سیاسی و سەمیر فەندی، فەرماندەی لیواکانی قەسام لە لوبنان كوژران.