مەسرور بارزانی و سوودانی کۆبوونەوەیان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران هەڵوەشاندەوە
هه‌ولێر – نۆرس پرێس
وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك بۆ هێرشە مووشەکییەکەی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ سەر شاری هەولێر، هه‌ریه‌كه مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبوونەوەیان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران هەڵوەشاندەوە.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، بڕیاربوو ئەمڕۆ له داڤۆسی سویسرا، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان کۆببنەوە، بەڵام بەهۆی هێرشەكانی ئێران بۆ سەر شاری هەولێر کۆبوونەوەکەیان هەڵوەشاندەوە.
دوای هێرشه مووشه‌كییه‌ی سه‌ر هه‌ولێر حكومه‌تی عێراق لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی پێكهێنا و ئه‌مڕۆش وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی سكاڵا دژی ئێران به‌رزده‌كه‌نه‌وه.