تورکیا گونده‌واری گرێ سپی بۆردومان ده‌كات
ره‌ققه – نۆرس پرێس
بەرەبەیانی ئه‌مڕۆ، هێزەکانی تورکیا چه‌ند گوندێكیان له نێوان گونده‌واری رۆژئاوای شاری گرێ سپی و گونده‌واری رۆژهەڵاتی شاری کۆبانێ له رۆژئاوای كوردستان بۆردومان کرد.
سەرچاوەیەکی خۆجێیی بە نۆرس پرێسی راگەیاند، هێزه‌كانی تۆپبارانی گوندەکانی “سارونج، حورییە، عەریزە، سه‌وان، ئوم حوایش و قزعه‌لی كردووه‌ته ئامانج.
ئاماژەی بەوەشکرد، بۆردومانەکە کە لە نێوان کاتژمێر یەک بۆ چواری به‌ره‌به‌یانی ئەمڕۆ ڕوویداوه و زیانی ماددی بە ماڵ و موڵکی دانیشتووان گەیاندووە.