حكومه‌تی عێراق له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش سكاڵا دژی ئێران تۆمار ده‌كات
هه‌ولێر – نۆرس پرێس
وەزارەتی دەرەوەی حکومەتی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویکردووەتەوە، سکاڵایەکی تایبەت بە هێرشە مووشەکییەکانی ئێران بۆ سەر هەولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان داوه‌ته ئەنجومەنی ئاسایش و نەتەوە یەکگرتووەکان.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كاندا ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو هێرشەکان بوونەتە هۆی گیان له ده‌ستدان و برینداربوونی هاووڵاتیانی سڤیل هه‌روه‌ها زیان بە موڵک و ماڵی خه‌ڵك گه‌یشتووه.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق راشیده‌گه‌یه‌نێت، لە رێگەی نوێنەری هەمیشەیی عێراق لە نیویۆرک دوو نامەیان ئاراستەی هه‌ر یه‌كه له ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، تیایدا جەختکراوەتەوە، له نامه‌كه‌دا هاتووه هێرشه‌كانی ئێران پێشێلکارییەکی دیاری سەروەریی عێراق و هەرێمی کوردستانه.
شایه‌نی باسه به‌هۆی هێرشه‌كانی سوپای پاسدارانی ئێران چوار هاووڵاتی گیانیان له ده‌ستدا و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش برینداربوون جیا له زیانی ماددی زۆر به‌هۆی به‌هێزی بۆردومانه‌كانه‌وه.