مه‌سرور بارزانی و راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمەریکا پرسی سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستانیان تاوتوێ كرد

هه‌ولێر – نۆرس پرێس

لە داڤۆسی سویسرا و له‌ درێژه‌ی دیدار و چاوپێكه‌وتنه‌كانی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دوێنێ لەگەڵ جەیک سولیڤان، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمەریکا کۆبووەوە، ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی گفتوگۆكانیان پرسی و سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستان بووه‌.

له‌مباره‌یه‌وه‌ سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس رایگه‌یاندووه‌ له‌گه‌ڵ ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمەریکا کۆبووینەوە دەربارەی هێرشی سەر هەولێر و گرنگیی پاراستنی سەقامگیریی کوردستان گفتوگۆمان كرد.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌ دووپاتمان کردەوە کە بەئامانجگرتنی هاووڵاتییانی سڤیل، هیچ پاساوێک هەڵناگرێت و پێویستە کۆتایی پێ بهێنرێت.