هەسەدە هه‌وڵێكی هه‌ڵاتنی زیندانیانی هۆڵ پوچه‌ڵ ده‌كاته‌وه‌

قامشلۆ- نۆرس پرێس

فەرهاد شامی بەڕێوبەری ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات، رایگەیاند، کەمپی هۆڵ لە گونده‌واری حەسەکەی رۆژئاوای كوردستان رووبه‌ڕووی ئاژاوه‌ی زیندانییه‌كان بووه‌وه‌ به‌ هێرشكردنه‌ سەر دیوارەکانی زیندانه‌كه‌، ئه‌م ئاڵۆزیه‌ش هاوکاتە لەگەڵ هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی رۆژئاوای كوردستان جەختیشی لەوە کردەوە، هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆی رۆژئاوای كوردستان ئه‌م هه‌وڵه‌ی خێزانه‌ داعشه‌كانی ناو كه‌مپه‌كه‌ی پوچه‌ڵكردووه‌ته‌وه‌  .

بەرەبەیانی دوێنێ، زیندانی سناعه‌ لە حەسەکە کە هەزاران دەستگیرکراوی ئەندامانی ڕێکخراوی توندڕەوی داعشی تێدایە، کەوتە بەر هێرشی مووشەکی و هەوڵی هەڵهاتن به‌ڵام هێزەکانی سوریای دیموکراتی و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی توانیان پووچەڵی بکەنەوە.

شامی لە چاوپێکەوتنێکدا لە کەناڵی ڕۆژئاڤا رایگەیاند ئەو ڕاپۆرتانەی لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتییەوە پێیان گەیشتووە، هەوڵی ڕێکخراوی داعش پشتڕاست دەکەنەوە بۆ سوود وه‌رگرتن له‌ بۆشاییە ئەمنییەکان بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی چالاکی تیرۆریستی و کۆنترۆڵکردنی شارە ستراتیژییەکان له‌ هەردوو وڵاتی سووریا و عێراق، هه‌روه‌ها ئاماژەی بە جوڵەی شانەکانی داعش كرد لە ناوچەکە هاوکات لەگەڵ هێرشەکانی تورکیا.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی پابەندن بە نەهێشتنی شانەکانی داعش و ئۆپەراسیۆنەکانی دژی ئەو ڕێکخراوە بەردەوامن .

داڕشتنه‌وه‌ی: عه‌گید مشمش