سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان: هێرشەکەی پاسداران بۆ سەر هەولێر تاوانكارييه‌كى بێ پاساو و دژ به ياسا نێوده‌وڵه‌تييه‌كان و به‌ها مرۆيييه‌كانه
هەولێر – نۆرس پرێس
ئەمرۆ سێشەممە، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان “زۆر به توندى” سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هێرشه “دوژمنكارييه”ی کرد، كه سوپاى پاسدارانى ئێران شه‌وى رابردوو به مووشه‌كى دوورهاوێژ كرديه سه‌ر هه‌ولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان و له ئه‌نجامدا ژماره‌يه‌ك هاووڵاتى شه‌هيد و بريندار بوون.
لە هەمان راگەێنراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە: “سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده و كه‌سوكارى شه‌هيدان ده‌كه‌ين، هاوسۆز و هاوخه‌ميانين و هيواى زووچاكبوونه‌وه بۆ برينداران ده‌خوازين”.
راشیانگەیاندووە، “به‌رده‌واميى به‌ئامانجگرتنى هه‌رێمى كوردستان و شه‌هيدكردنى هاووڵاتييان، تاوانكارييه‌كى بێ پاساو و دژ به ياسا نێوده‌وڵه‌تييه‌كان و دراوسێيه‌تى و به‌ها مرۆيييه‌كانه، هه‌روه‌ها پێشێلكردنێكى زه‌قى سه‌روه‌رى و ئارامى و سه‌قامگيريى عێراقه”.
لە وەڵامی سوپای پاسداران‌دا دەربارەی هۆکاری هێرشەکەیان، سەرۆکایەتیەکە دەڵێ: “هه‌رێمى كوردستان هه‌رگيز بۆ هيچ لايه‌نێك سه‌رچاوه‌ى هه‌ڕه‌شه نه‌بووه و نابێت”.
ئەوەشیان خستوەتەڕوو، کە “به‌هانه‌ى سوپاى پاسدارانى ئێران بۆ هێرشه‌كه به ته‌واوى بێ بنه‌ما و دووره له ڕاستييه‌وه”
لەمبارەیەوە داوایان له حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق کردووە، به‌په‌له ده‌ست به لێكۆڵينه‌وه بكەن، بۆ ده‌رخستنى راستييه‌كان، هه‌روه‌ها “ئه‌ركى خۆیان له پاراستنى هه‌رێمى كوردستان به‌جێ بگه‌يه‌نێت و رێ له‌و هێرشانه بگيرێت”.