ئاشتەوایی رووسیا: گروپە “تیرۆریستییەکان” چوا هێرشیان لە ئیدلیب بۆ سەر پێگەکانی حکوومەتی سووریا ئەنجامداوە

ئیدلیب – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ سێشەممە، ناوەندی ئاشتەوایی رووسیا لە بنکەی حمەیمیم لە سووریا رایگەیاند کە گرووپە “تیرۆریستییەکان” بە ئاماژەدان بە دەستەی تەحریرشام (بەرەی نوسرەی پێشوو)، چوار هێرشیان دژی بە پێگەکانی هێزەکانی حکوومەتی سووریا لە ناوچەکانی ‘کەمکردنەوەی پەرەسەندن’ لە باکووری رۆژئاوای وڵاتەکە ئەنجامداوە.

ناوچەکانی ‘کەمکردنەوەی پەرەسەندن’ لە باکووری رۆژئاوای سووریا پەرەسەندنی سەربازی و بۆردومانی دوولایەنەی نێوان هێزەکانی حکومەتی سووریا لە لایەک و دەستەی تەحریرشام لە لایەکی دیکەوە بەخۆوە دەبینن، ئەمە جگە لە هێرشەکانی رووسیا بۆ سەر ئەو میلیشیانەی تەحریرشام، کە لە لایەن تورکیاوە پشتیوانی دەکرێن.

جێگری بەرپرسی ناوەندەکە، ڤادیم کۆلێت لە راگەێنراوێکدا گوتی: “لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا، چوار هێرش بۆ سەر پێگەکانی هێزەکانی حکومەتی سووریا لەلایەن گروپە تیرۆریستییەکانەوە لە ناوچەی کەمکردنەوەی پەرەسەندن لە ئیدلب تۆمارکراوە”.

ناوەڕاستی مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵ، ناوەندی رووسیا رایگەیاند کە فڕۆکەکانی رووسیا هێرشیان کردووەتە سەر شوێنی ئەو چەکدارانەی کە پلانیان دانابوو ژێرخانی نەوت و غاز و تۆڕی رێگاوبانەکان لە سووریا بکەنە ئامانج.

ناوەندی ئاشتەوایی رووسیا باسی هیچ زیانێکی نەکردووە کە لە ئەنجامی ئەو چوار هێرشەوە تۆمارکرابن، کە پێگەکانی حکومەتیان لە ئیدلب کردووەتە ئامانج.

دارشتنەوەی: مالین محەممەد