بۆ دووهەم رۆژ لەسەریەک.. هێرش کرایەوە سەر بارەگاکانی “هەسەدە” لە دێرەزوور
دێرەزوور – نۆرس پرێس
دوێنێ شەوی دووشەممە، بۆ دووهەم رۆژ لەسەریەک چەکدارانی نەناسراو هێرشیان کردە سەر بارەگا و پێگەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات، لە گوندەواری دێرەزوور لە رۆژئاوای کوردستان، لە وەڵامدا هێزەکانی سوریای دیموکرات هەڵمەتێکیان بۆ سەر ماڵی تێوەگلاوان لە هێرشەکاندا ئەنجامدا و چوار کەسیان دەستگیر کرد.
سەرچاوەیەکی سەربازی له هێزەکانی سووریای دیموکراتی پارێزەری رۆژئاوای کوردستان له دێرەزوور بە نۆرس پرێسیان راگەیاند، چەکدارانی نەناسراو به (ئار پی جی) و چەکی رەشاش هێرشیان کردووەتە سەر بارەگای سەربازی ‘هەسەدە’ له شارۆچکه ی ‘جممە’ له گوندەواری رۆژهەڵاتی دێرەزوور، بەبێ ئەوەی زیانی گیانی و برینداری لێ بکه وێته وه .
ئاماژەیان بەوەشکرد، دوو هێرشی دیکە لەلایەن چەند چەکدارانی نەناسراوەوە دژی هێزەکانی ‘هەسەدە’ ئەنجامدراون، خاڵی پشکنینی پردی شارۆچکەی درنج لە رۆژهەڵاتی دێرەزوور و خاڵێکی پاسەوانی نزیک بیابانی سوەیدایان لە رۆژهەڵاتی دێرەزوور کردووەتە ئامانج، زیانەکانیش سنووردار بوو لە زیانی ماڵی.
لەلایەکی دیکەوە، بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیە، هێزەکانی سووریای دیموکرات هەڵمەتێکیان بۆ سەر ماڵی تێوەگلاوانی هێرشەکانی سەر بارەگاکەیان ئەنجامداوە و 4 کەسیان دەستگیرکردووە، لە گەڕەکی ئەلەتوە لە شارۆچکەی زیبان لە گوندەواری رۆژهەڵاتی دێرەزوور.