زیندانی “سناعە” لە حەسەکە کە ئەندامی “داعش”ی تێدایە روبەڕووی بۆردوومانێکی مووشەکی بووەوە
حەسەکە – نۆرس پرێس
بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات رایانگەیاند، زیندانی ‘سناعە’ لە حەسەکە روبەڕووی هێرشی مووشەکی بووەتەوە.
لە راگەێنراوێکدا ناوەندەکە ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو هێرشە مووشەکییە بەشی “منداڵانی خەلافەت”ی لەو زیندانەدا کردۆتە ئامانج، هێرشەکە بووەتە هۆی برینداربوونی سوک لە نێو دەستگیرکراواندا.
دوێنێ جێگری هاوسەرۆکایەتی ئەنجومەنی جێبەجێکاری بەڕێوبەریی خۆسەریی هۆشداریدا لەوەی بۆردومانەکەی تورکیا پشێوی لەو زیندانانەدا دروست بکات کە دەستگیرکراوانی داعشی تێدایە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، دەیان کەس لە دەستگیرکراوەکانی ‘داعش’ هەوڵیانداوە لە زیندانەکە هەڵبێن، بەڵام “رێوشوێنە ئەمنییەکانی هێزەکانمان و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ رێگریان لە سەرکەوتنی ئەو هەوڵە کردووە”.