هێزەکانی تورکیا حەوت گوندی سه‌ر به مەنبیجیان بۆردومان کرد
مه‌نبیج – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ سێشەممە تۆپخانەکانی تورکیا ژمارەیەک گوندیان بۆردومان کرد کە دەکەونە سەر هێڵی بەرکەوتن لە مەنبیجی باکووری سوریا.
له‌مباره‌یه‌وه ئەنجوومەنی سەربازی مەنبیج رایگەیاندووە، ئه‌مڕۆ هێزەکانی تورکیا بۆردومانکردنی گوندەكانی باکور و ڕۆژئاوای مەنبیجیان بە چەکی قورس ده‌ستپێكرده‌وه.
ئه‌نجومه‌نه‌كه باسی هیچ زیانێكی گیانی نەکردووە، ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو: ئەو گوندانەی بۆردومان کران بریتین لە فارات، دەندەنیە، ئوم عه‌ده‌سە، سەیادە، قرت ویران، یالنی و عەریمە.