
دێره‌زوور.. بۆ دووه‌م رۆژی له‌سه‌ر یه‌ك هێرشه كرایه باره‌گاكانی هه‌سه‌ده
دێره‌زوور – نۆرس پرێس
دوێنێ شه‌و بۆ دووەم جار لەسەریەک لە گونده‌واری دێرەزوور لە ڕۆژهەڵاتی سوریا، چەکدارانی نەناسراو هێرشیان کردە سەر بارەگا و خاڵەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات، هاوکات هێزەکانی سوریای دیموکرات هەڵیانکوتایە سەر ماڵی ئه‌و كه‌سانه‌ی لە هێرشەکان به‌شداربوون.
سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی له هێزه‌كانی سوریای دیموكرات به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، چه‌كدارانی نه‌ناسراو هێرشیان کرده سه‌ر باره‌گای هه‌سه‌ده له شارۆچکه‌ی جمه له گونده‌واری رۆژهه‌ڵاتی دێره‌زوور، به‌بێ ئه‌وه‌ی زیانی گیانی لێبکه‌وێته‌وه .
ئاماژەی بەوەشکرد، دوو هێرشی دیکە لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە دژی هێزەکانی هه‌سه‌ده ئەنجامدراون، كه خاڵی پشکنینی پردی شارۆچکەی دەرەنجی لە ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور و خاڵێکی پاسەوانی نزیک بیابانی سوه‌یدان لە رۆژهەڵاتی دێرەزووریان کردە ئامانج، هێرشه‌كانیش ته‌نیا زیانی ماددییان لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
لەلایەکی دیکەوە، بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیە، هێزه‌كانی سوریای دیموكرات هەڵیکوتایە سەر ماڵی بەشداربووانی هێرشەکان لە شارۆچکەی زیبان لە گونده‌واری ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور و چوار کەسیان دەستگیرکرد.