حکومەتی عێراق لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە هێرشەکەی سەر هەولێر پێكدێنێت
هه‌ولێر – نۆرس پرێس
حکومەتی عێراق دەستدرێژییەکانی ئێران بۆ سەر شاری هەولێر شەرمەزار ده‌كات ، هاوکات محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاریدا لیژنەیەک بۆ بەدواداچوونی ئەو هێرشە پێکبهێنێت.
له‌مباره‌یه‌وه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاندووه، حکومەتی عێراق به توندی سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كانی ئێران ده‌كات بۆ سەر شاری هەولێر، کە بۆردومانه‌كان شوێنی نیشتەجێبوونی مه‌ده‌نی گرتوه‌ته‌وه و زیانی گیانی لەناو خەڵکی سڤیل لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
ئاماژەی بەوەشکردووه، حکومەت هەموو ڕێوشوێنە یاساییەکان دەگرێتەبەر، لەوانەش پێشکەشکردنی سکاڵا له ئەنجومەنی ئاسایش، هه‌روه‌ها سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاریدا لیژنەیەک بە سەرۆکایەتی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی پێکبهێنێت بۆ لێکۆڵینەوە لە هێرشەکە و کۆکردنەوەی زانیاری .