سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان: بيانووی سوپاى پاسدارانى ئێران بۆ هێرشه‌كه‌ی سه‌ر هه‌ولێر بێ بنه‌ما و دووره له راستييه‌وه
هه‌ولێر – نۆرس پرێس
سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، زۆر به توندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هێرشه دوژمنكارييه ده‌كه‌ين كه سوپاى پاسدارانى ئێران شه‌وى ڕابردوو به مووشه‌كى دوورهاوێژ كرديه سه‌ر هه‌ولێر و له ئه‌نجامدا ژماره‌يه‌ك هاووڵاتى شه‌هيد و بريندار بوون. سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده و كه‌سوكارى شه‌هيدان ده‌كه‌ين، هاوسۆز و هاوخه‌ميانين و هيواى زووچاكبوونه‌وه بۆ برينداران ده‌خوازين.
راشیده‌گه‌یه‌نێت به‌رده‌واميى به‌ئامانجگرتنى هه‌رێمى كوردستان و شه‌هيدكردنى هاووڵاتييان، تاوانكارييه‌كى بێ پاساو و دژ به ياسا نێودهوڵهتييهكان و دراوسێيه‌تى و به‌ها مرۆيييه‌كانه، هه‌روه‌ها پێشێلكردنێكى زه‌قى سه‌روه‌رى و ئارامى و سهقامگيريى عێراقه. هه‌رێمى كوردستان هه‌رگيز بۆ هيچ لايه‌نێك سه‌رچاوه‌ى هه‌ڕه‌شه نه‌بووه و نابێت.
سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان ده‌شڵێت به‌هانه‌ى سوپاى پاسدارانى ئێران بۆ هێرشه‌كه به ته‌واوى بێ بنه‌ما و دووره له ڕاستييه‌وه، بۆيه داوا له حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق ده‌كه‌ين به‌په‌له ده‌ست به لێكۆڵينه‌وه بكات بۆ ده‌رخستنى ڕاستييه‌كان، هه‌روه‌ها ئه‌ركى خۆى له پاراستنى هه‌رێمى كوردستان به‌جێ بگه‌يه‌نێت و ڕێ له‌و هێرشانه بگيرێت