هه‌ولێر – نۆرس پرێس
بۆ شه‌رمه‌زاركردنی هێرشەكەی شه‌وی رابردووی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ سه‌ر شوێنێكی شاری هه‌ولێر، ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی له‌به‌رده‌م نوسینگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان گردبوونه‌وه.
پێشتر ئومێد خۆشناو پارێزگاری ھەولێر لە ئاگاداریه‌کدا بۆ خه‌ڵکی هه‌ولێر رایگەیاندبوو له‌پێناو ئیدانه‌کردن و شه‌رمه‌زارکردنی ئه‌و هێرشه ناڕه‌وایه‌ی دوێنێ شه‌وی سه‌ر هه‌ولێر ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ک هاووڵاتی شاره‌که‌مان داوای مۆڵه‌تی خۆپیشاندانیان کردوه‌و بڕیاره گه‌وره‌و بچووک و چین و توێژه‌کان، بۆ گه‌یاندنی ده‌نگی مه‌زڵومیه‌ت و ڕیسواکردنی بکه‌رانی ئه‌وتاوانه له‌به‌رده‌م باره‌گای نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له‌سه‌ر شه‌قامی 100 مه‌تری گردبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری ساز ده‌كه‌ن و مۆڵه‌تیان پێدراوه‌و ئێمه‌ش پشتیوانیان لێده‌که‌ین و له‌گه‌ڵیان ده‌بین.
داواشی له‌جه‌ماوه‌ری هه‌ولێرو دەووربەری كردووه، بۆ گه‌یاندنی ده‌نگی هه‌ولێرو پڕۆتستۆکردنی ئه‌و تاوانه، به‌شداری فراوان بکه‌ن.
دوێنێ شه‌و سوپای پاسدارانی ئێران به هێرشی مووشه‌كی چه‌ند شوێنێكی شاری هه‌ولێری بۆردومان كرد و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك قوربانی لێكه‌وته‌وه.