تورکیا وێستگەی غازی سوەیدییەی لە گوندەواری دێرک كردە ئامانج

دێرك – نۆرس پرێس

ئێوارەی دوێنێ، هێزەكانی تورکیا بۆردومانێکی چڕی وێستگەی غازی سوەیدییەی كرد لە گوندەواری شاری دێرکی سەربە حەسەکەی رۆژئاوای كوردستان.

دوو رۆژ لەمەوبەریش بۆردومانێکی تورکیا هەمان وێستگەی کردە ئامانج و زیانێکی زۆری پێگەیاند و بەتەواوی لە كار كەوت.

پەیامنێری نۆرس پرێس ئاماژەی بەوەکردووە، وێستگەکە لە ماوەی یەک خولەکدا بەلایەنی کەمەوە حەوت جار بۆردومان كراوە.

تورکیا بەردەوامە لە بۆردومانکردنی هێڵی بەرکەوتن لە دێریکەوە تا مەنبیج، بۆردومانەکانیش بووەتە هۆی وێرانکاری ژێرخان و دامەزراوە خزمەتگوزارییەکان و موڵکی دانیشتووان و قوربانیانی مەدەنی و سەربازی لێكەوتووەتەوە. ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: سەعد یازیچی