تورکیا گوندهواری کۆبانێی بۆردومان كرد
کۆبانێ – نۆرس پرێس
ئهمڕۆ دووشەممە هێزەکانی تورکیا و گروپه چەکدارە دڵسۆزەکانیان بە تۆپخانە گوندەکانی ڕۆژئاوای گوندهواری کۆبانێی رۆژئاوای كوردستانیان بۆردومان کرد.
تورکیا بەردەوامە لە بۆردومانکردنی ناوچەکان و هێڵی سنووریی لە دێرکهوه تا مەنبیج، بۆردومانەکەش وێرانکارییەکی گەورەی بەسەر ژێرخان و دامەزراوە خزمەتگوزارییەکان و موڵک و ماڵی هاووڵاتیان گهیاندووه و قوربانیانی مهدهنی لێكهوتووهتهوه.
پەیامنێری نۆرس پرێس لە کۆبانێ رایگەیاند ئێوارهی ئهمڕۆ، گوندەکانی زورمگار، کێڵگەی ئەحمەد مونیر و تەل عەبر، لە گوندهواری ڕۆژئاوای کۆبانێی رۆژئاوای كوردستان، كهوتنهبهر تۆپبارانی تۆپخانەکانی تورکیا .
پەیامنێری نۆرس پرێس له زاری شایەتحاڵەکانهوه ئاماژەی بەوەکردووە، شەش گولـله هاوهن لە گوندی زورمگار و کێڵگەی ئەحمەد مونیر کەوتوونەتە خوارەوە، ئەمە جگە لەوەی دوو گولـله هاوهن لە گوندی تەل عەبر كهوتوونهته خوارهوه. بۆردومانهكانیش تهنیا تەنیا زیانی مادییان لێكهوتووهتهوه.