
هه‌سه‌ده: كوژرانی ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی به‌هۆی بۆردومانه‌كانی توركیا به‌درۆ ده‌خاته‌وه
قامشلۆ – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ دووشەممە، هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) پڕوپاگه‌نده‌كانی تورکیای رەتکردەوە سەبارەت بە گیان له ده‌ستدانی ژماره‌یه‌ک لە ئه‌ندامانی لە کاتی هێرشەکانی ئەم دووایه‌ی توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی رۆژئاوای كوردستان.
ماوەی چەند ڕۆژێکە تورکیا بەردەوامە لە بۆردومانکردنی شار و شارۆچکەکانی ناوچەکانی رۆژئاوای كوردستان، لە ئەنجامدا ژێرخانی گەورە و دامەزراوە خزمەتگوزارییەکانی وێران کردووه، ئەمەش کاریگەری نەرێنی لەسەر ژیانی دانیشتوانی ناوچەکە هەبووە.
هه‌سه‌ده لە راگه‌یه‌ندراوێكدا کە لە ماڵپەڕی فەرمیی خۆیدا بڵاوی کردووەتەوە، رایگەیاندووە، دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بانگەشەی ئەوەی کردووە کە لە سێهەمین ڕۆژی دەستدرێژییه تیرۆریستییه‌كه‌ی بۆ سەر ناوچەکانمان ژمارەیەک لە شەڕڤانانمان گیانیان لەدەستدابێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو تۆمەتانە درۆ و پووچەڵکراونەتەوە و هیچ کام لە چەکدارەکانمان لە کاتی هێرشه‌كانی توركیا شەهید و بریندار نەبوونه.
جەختیشی لەوە کردووه‌ته‌وه هێرشەکانی تورکیا زیاتر بۆ سەر ژێرخان و دامەزراوە خزمەتگوزارییەکانە، لەوانە دامەزراوەی وزە، کۆمەڵگەی نیشتەجێبوون و دامەزراوە مەدەنییەکان.