دانیشتوانی گونده‌واری حەسەکە وه‌ك ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە بۆردومانەکانی تورکیا، رێگری لە گه‌ڕێكی سه‌ربازانی رووسیا دەکەن
حەسەکە – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ دووشەممە، دانیشتوانی شاری دێربه‌سی لە باکووری شاری حەسەکەی رۆژئاوای كوردستان، رێگایان له گه‌ڕێكی سه‌ربازانی ڕووسیا لە باکووری شارەکەدا گرت، وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە بێدەنگیی ڕووسیا سەبارەت بە بۆردومانەکانی تورکیا.
هه‌ر به‌هۆی هێرشه‌كانی توركیا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ کرێکارێک لە وێستگەی کارەبای دێربه‌سی بریندار بوو، کە بەهۆی بۆردومانی تورکیاوە ئه‌م وێستگه‌یه لەکارکەوتبوو.
دوابەدوای بۆردومانەکە، كاروانێكی سه‌ربازانی رووسی لە شاری دێربه‌سی سورانه‌وه، به‌ڵام لەلایەن دانیشتووانی ناوچه‌كه‌وه ڕێگریان لێ‌کرا و بۆردومانەکەی تورکیایان ره‌تكرده‌وه و بێدەنگی ڕووسیایان سه‌ركۆنه کرد بەو پێیەی هێزێکی گه‌ره‌نتیكاره ئاگربه‌سته لە ناوچەکەدا.