به‌ڕێوه‌به‌ری خۆسەری: تورکیا لە ماوەی چوار ڕۆژدا 73 هێرشی کردووه‌ته سەر ناوچەکانی رۆژئاوای كوردستان
ره‌ققه – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ، به‌ڕێوبه‌ری خۆسه‌ری له رۆژئاوای كوردستان لە راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگەیاند کە تورکیا لە کاتی هێرشەکانی ئەم دواییەی بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان، زیاتر لە 70 هێرشی ئه‌نجامداوه.
لە شەوی هەینی ڕابردووەوە تورکیا هێرشەکانی بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان زیادكردووه و هێرشەکان دامەزراوە خزمەتگوزارییەکان و ژێرخانەکانی کردووه‌تە ئامانج، ئەمەش به بیانووی كوژرانی سەربازانی تورکیا لە ناوچه شاخاوییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، به‌ڕێوبه‌ری خۆسه‌ری له رۆژئاوای كوردستان پێی وابوو کە تورکیا رەفتاری شەڕانگێزانە دەگرێتەبەر، به پێشێلکردنی هەموو یاسا نێودەوڵەتییەكان.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە هەینی ڕابردووەوە توركیا 73 هێرشی ئه‌نجامداوه، بەپێی ئەو ئامارانەی به‌ڕێوبه‌ری خۆسه‌ری له رۆژئاوای كوردستان حه‌وت هێرش كراوه‌ته سه‌ر پێنج دامەزراوەی نەوتی لە گونده‌واری قامشلۆ، هەروەها حه‌وت هێرشی ئاسمانی بۆ سەر دامەزراوە وزە لە کۆبانێ و عەین عیسا و گونده‌واری قامشلۆ ئەنجامدراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، هێرشەکان خاڵەکانی پشکنینی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی رۆژئاوای كوردستانیانیان کردووه‌تە ئامانج و بووەتە هۆی برینداربوونی شه‌ش هاووڵاتی مەدەنی. هه‌روه‌ها هێرشەکانی تورکیا لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا 45 دامەزراوە و ماڵی مەدەنیان کردووه‌تە ئامانج.
به‌ڕێوبه‌ری خۆسه‌ری له رۆژئاوای كوردستان، هێرشەکانی تورکیا به دڕندانه وه‌سف ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت ئەرکی نیشتیمانیی سوریا و ئەرکی ئەخلاقی و مرۆیی هەموو هێزە چالاکەکانی سوریا و مافی مرۆڤ و ڕێکخراوه مرۆییەکانە کە هه‌ست بە مەترسییەکانی ئەو هێرشانەی سەر ناوچه‌كانی رۆژئاوای كوردستان بكه‌ن.