بەرێوبەریی خۆسەریی هۆشداری دەدات لە بچڕانی بەردەوامی ئاو بە هۆی بۆردوومانی تورکیاوە
قامشلۆ – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ دووشەممە، دەسەڵاتی ئیدارەی خۆجێی لە ناوچەی جەزیرەی سەر بە بەرێوبەریی خۆسەریی هۆشداریدا لە بچڕانی ئاوی درێژخایەن بەهۆی بۆردومانی بەردەوامی تورکیاوە بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان.
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی قامشلۆی سەر بە دەسەڵاتی ئیدارەی خۆجێی لە راگەیەنراوێکدا گوتی: “هۆشداری دەدەین لە بەکارهێنانی ئاو بەهۆی راگرتنی بەرهەمهێنانیەوە لە وێستگەکان و بیرەکان و ئەگەری دواکەوتنی بەردانەوەی ئاو”.
بەڕێوەبەرایەتییەکە هۆکارەکەی بۆ ئەوە گێڕانەوە، کە زۆربەی دامەزراوەکانی ووزەی کارەبا و گاز لە کار کەوتوون، ئەمەش بەهۆی بۆردومانی تورکیاوە بۆ سەر ژێرخانی دامەزراوەکانی وزە و بڕینی کارەبای وێستگەکانی ئاو و بیرەکان لە زۆربەی شار و شارۆچکەکانی هەرێمی جەزیرەی رۆژئاوای کوردستان.