1500 سەربازی ئەمریکی ئامادەکاری دەکەن بۆ بڵاوبوونەوە بە سووریا و عێراقدا
حەسەکە – نۆرس پرێس
دوێنێ یەکشەممە، تۆڕی ‘سی بی ئێس’ی ئەمریکی رایگەیاند، 1500سەربازی ئەمریکی لە نیوجێرسییەوە خۆیان ئامادە دەکەن بۆ بەشداریکردن لە شەڕی دژی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) لە سووریا و عێراق.
لە راپۆرتێکدا ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەکردووە، کە ئەمە گەورەترین بەشداریکردنە لە ساڵی 2008ەوە.
مەقەدەم عومەر مینۆت، یەکێک لەو کەسانەی ئامادەکاری دەکەن بۆ هاتنیان بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، رایگەیاند، بڵاوەپێکردنیان لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی ‘توانای پۆڵاین’دایە بۆ شکستپێهێنانی داعش.
ئاماژەی بەوەشکرد: “ئەو کەسانەمان هەیە کە پێویستمانە، ئەو مەشق و راهێنانانەی پێویستمانە ئەنجاممانداوە، ئەو ئامێرانەشمان هەیە کە پێویستمانە بۆ شەڕکردن و سەرکەوتن”