بە هۆی بۆردوومانەکانی تورکیاوە کارمەندێکی وێستگەی کارەبای دەرباسییە بریندار بوو و وێستگەکەش لە کار کەوت

حەسەکە – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ دووشەممە، بەرپرسێکی خزمەتگوزاری له دەرباسییەی باکووری حەسەکە، لە رۆژئاوای کوردستان رایگەیاند، بۆردومانەکەی تورکیا بۆ سەر وێستگەی کارەبای دەرباسییە، بووەتە هۆی برینداربوونی کارمەندێک و لەکارکەوتنی وێستگەکە.

وێستگەی کارەبای دەرباسییە دوو هێرشی ئاسمانی لەلایەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیاوە کرایە سەر و ئەمەش هاوکات بوو لەگەڵ بۆردومانێکی تورکیا بۆ سەر وێستگەی کارەبای قامشلۆ.

جوان عەزیز، بەڕێوەبەری کارەبای دەرباسییە رایگەیاند، بەهۆی بۆردومانەکەوە کارەبای شارەکە و 200 گوندی سەر بە شارەکە پچڕاوە، ئەوەش بەهۆی زیانگەیاندن بە دوو محاویلەی پێویست لە وێستگەکەدا.

هەروەها کارمەندێک بە ناوی “باسم کبرین فەرهۆ”، لە پێیدا بریندار بووە، سەرچاوە پزیشکییەکانیش بە نۆرس پرێسیان راگەیاندووە، کە باری تەندروستی باشە.

بۆردومانێکی دیکە بەر هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان “دلۆڤان” کەوتووە، لە گوندی عەتشان لە گوندەواری دەرباسییە.

ئامادەکردنی: سامر عوسمان – داڕشتنەوەی: عەگید مشمش