بەهۆی بۆردوومانی تورکیاوە بیرە ئاوەکانی عامودێ لە کار کەوتوون
قامشلۆ – نۆرس پرێس
بەهۆی بۆردومانی وێستگەی گواستنەوەی کارەبای ئەو شارە لەلایەن تورکیاوە، زۆرینەی ئەو بیرانەی کە ئاو بۆ شاری عامودێ و گوندەوارەکەی دابین دەکەن، لە رۆژئاوای شاری قامشلۆ، لە کار کەوتوون.
ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە، تورکیا لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە، دامەزراوە خزمەتگوزارییەکانی لە شار و ناحیەکانی رۆژئاوای کوردستان بۆردومان کرد.
ئیبراهیم حەسەن، بەرپرسی بەشی ئاوی عامودێ، بە نۆرس پرێسی راگەیاند، لە ئەنجامی بۆردومانەکەی تورکیا بۆ سەر وێستگەی کارەبا، لە کۆی 16 بیر لە عامودێ، 9 بیر لە خزمەتگوزاری دەرچوون.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو حەوت بیرەی ئێستا کاردەکەن “لەرێگەی مۆلیدەکانەوە کارەبایان پێدەدرێت”.
دانیشتووانی شارەکە داوای پێویستی پاراستنی ئاو دەکەن، تا ئەو کاتەی ئەڵتەرناتیڤێک دەدۆزرێتەوە، کە زیاتر لە 30هەزار کەس لە شارەکەدا سوود مەند بوون لە ئاوی بیرەکان.